ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌یه 07 /01 /2009
 | |
بۆ میوانان و ئه‌ندامانی خۆشه‌ویستی مه‌كۆكانی ئه‌ندازیاری
وه‌كو ئاگادارن مه‌كۆكانی ئه‌ندازیاری له كۆتایی ساڵی 2007 دا كه‌وته كار ، وه له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وام بووه، سه‌ره‌ڕای هه‌ندێ كێشه و كه‌م و كوڕی كه بێگومان هه‌ر ده‌بێت
ئێمه له سه‌ر ئه‌و بنچینه و وه ئه‌م دێڕه‌ی كه كردوومانه به شیعاری خۆمان " هاوڕێكه‌ت له زانیارییه‌كانت بێبه‌ش مه‌كه " دا ، هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌تا ئه‌و ئه‌ندازه‌ی كه ده‌توانین ئێره بكه‌ینه شوێنێك بۆ گۆڕینه‌وه‌ی زانیارییه هه‌مه‌ڕه‌نگه‌كان له نێوان ئه‌نداماندا
، وه بێبه‌ش نه‌كردنی یه‌كتری لێی وه دووركه‌وتنه‌وه له هه‌موو ڕێگا باوه‌كان، به‌وه‌ی كه هه‌ریه‌كه‌مان به‌شێك له زانیاری پێیه، كه ده‌توانێت
له ڕێگه‌ی ئه‌م مه‌كۆ خۆشه‌ویسته‌وه بیگه‌یه‌نێته هاوڕێكه‌ی، وه ئه‌م مه‌كۆیه‌ی ئێمه كه‌به سكریپتی PunBB دامه‌زراوه، هه‌لی ئه‌وه ده‌داته به‌كارهێنه‌رانی كه به‌شداری بكه‌ن، وه بیروڕای خۆیان بنوسن وه وه‌ڵامی یه‌كدیش بده‌نه‌وه
وه ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سلێمانی بوونی وه‌ها مه‌كۆیه‌كمان به په‌سه‌ند زانی ، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو هاوڕێیان له یه‌كتری ،
به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن وه ئاشنا بوونی زیاتر به باس و خواسه‌كانی بابه‌ته هه‌مه جۆره‌كان.
.
|
|
|